بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە تەیف سامی محەمەد وەزیری دارایی دووپاتیكردەوە كە حكومەت كاردەكات بۆ دروستكردنی كەشێكی سەرنجڕاكێش بۆ وەبەرهێنانە دەرەكییەكان.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: وەزیری دارایی، تەیف سامی محەمەد پێشوازی لە شاندێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئابووری و داراییەكانی نێوان هەردوو وڵات، جگە لە گفتوگۆكردن كۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش.
سامی بەگوێرەی بەیاننامەكە جەختی لەسەر پەرۆشی حكومەتی عێراق كردووەتەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا لە بوارە جیاوازەكاندا، لەنێویاندا بواری ئابووری و دارایی.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق توانای ئابووری گەورەی هەیە، هەروەها حكومەتی عێراق كاردەكات بۆ دروستكردنی كەشێكی لەبار بۆ وەبەرهێنان بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنانی بیانی.
لای خۆیەوە شاندەكە جەختی لە ئامادەیی ئەمریكا بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە هەوڵەكانی بۆ گەیشتن بە گەشەسەندنی ئابووری دەربڕی،خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بۆ هاوكاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەكاندا كردەوە و لەوانەش كەرتی دارایی و بازرگانی.
ئاماژە بەوەشكرد : هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئاستەنگەكانی بەردەم ئابوری عێراق كرا، باس لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی وەبەرهێنانی ئەمریكی لە عێراق كرا، هەروەها باس لە هاوكاریكردن لە بواری بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریستان كرا.