بەغدا - INA
ڕۆژی یەكشەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ پێشوازی لە هاوتا ئوردنییەكەی، مازن عەبدوڵڵا هیلال فەرایە و هاوتا سورییەكەی محەممەد خالید ڕەحموون كرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ پێشوازی لە هاوتا ئوردنییەكەی مازن عەبدوڵڵا هیلال فەرایە كرد، بە مەبەستی بەشداریكردن لە دووەمین كۆنگرەی بەغدا نێودەوڵەتی هەرێمی دووەم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.
لە كۆبوونەوەیەكی جیادا وەزارەتەكە پشتڕاستی كردەوە كە شمری پێشوازیشی لە هاوتا سورییەكەی محەمەد خالید رەحموونی كردووە.