كۆچبەران تاوتوێی پێدانی بەڵگەنامە بەو عێراقییانە دەدات كە لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە

ناوخۆ
  • 21-07-2024, 20:13
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران گفتوگۆی پرسی پێدانی بەڵگەنامە بەو عێراقیانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوەبردنی دۆسیەی دیپۆرتكراوی عێراقییەكان دوای گەڕانەوەیان و بەدواداچوونی پرۆسەی پێوەلكاندنیانی كرد كە بەپێی دیوانی پێكهێنراوە فەرمانی ژمارە (23535)، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە و ژمارەیەك ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و ناحكومی لە بارەگای وەزارەت لە سەنتەری پایتەخت بەغدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامادەبووان باسیان لە بارودۆخی ئەو عێراقییانە كرد كە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، جگە لەو ڕێكارانەی كە لەلایەن وەزارەتی كۆچ وكۆچبەران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و دەزگا حكومییەكانەوە بەرامبەریان جێبەجێكراون، ئاماژەی بەوەشكرد باسكردنی بابەتگەلێكی پەیوەندیدار كە دەكەونە ئەستۆی ئەو وەزارەتە پەیوەندیدارانە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە یاسایی و دارایی و تەندروستییەكان،خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان و پێدانی بەڵگەنامە بەو كەسانەی كە لەدەستیان داوە.
    وەزیری كۆچبەران بەپێی بەیاننامەكە رێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستكردەوە، كە وەزارەتی كۆچبەران وەك ئەو دەزگای كەرتییەی بەرپرسیارە لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی و چاودێری بۆ ئەو عێراقیانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە.
    وەزیر ئاماژەی بەوەشكردووە : لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە بەچەند بڕیار و ڕاسپاردێك هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت بۆ ئەوەی پاڵپشتی و هاوكاری پێشكەش بەو عێراقییانە بكەن كە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە.