ئەنجومەنی ئومەنا بڕیاردا دەست بە دانانی سیاسەتی گشتی بۆ تۆڕی میدیایی عێراق بكات

ناوخۆ
  • 21-07-2024, 19:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی ئومەنای تۆڕی میدیایی عێراقی كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی سائیر غانمی سەرۆكی ئەنجومەن ئەنجامدا و بڕیاریاندا دەستبكەن بە پەرەپێدانی سیاسەتی گشتی بەڵگەدار و ورد بۆ تۆڕی میدیایی عێراق.
    ئەمەش لە لێدوانێكیدا هات كە لەلایەن وتەبێژی ئەنجومەن و ئەندامی ئەنجومەنی ئومەنا  ئەوسم ماجید غانمەوە هات، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوووە وتیایداهاتووە " ئەنجومەنی ئومەنای تۆڕی میدیایی عێراقی، كۆبوونەوەیەكی لە بارەگاكەی خۆی ئەنجامدا،بە سەرۆكایەتی سائیر غانمی سەرۆكی ئەنجومەن، ئاماژەی بەوەدا كە لە خشتەی كارنامەی خۆیدا، ئەنجومەن پێداچوونەوەی بە پێشكەوتنەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی پێشوو كرد، لیژنەكان پێكهێنران و باسی هەندێك نوێكاریی گونجاوی كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەن بڕیاریدا دەستبكات بە پەرەپێدانی سیاسەتی گشتی بەڵگەدار و ورد بۆ تۆڕی میدیایی عێراق بەپێی ئەوەی لە یاساكەدا هاتووە.
    ووتیشی : ئەنجومەن تاوتوێی پێوەرەكانی بەرپرسیارێتی لە دامودەزگاكانی تۆڕی میدیایی عێراقی كرد، و بڕیاردرا میوانداری بەشێك لە بەڕێوەبەران بكرێت بۆ ئاگاداربوون لە كاری دامودەزگاكانیان، هەروەها سەردانی دامودەزگاكانی IMN بكەن لە دەرەوەی بینای سەرەكی.