ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: عێراق بووەتە خاڵی بەیەكگەیشتنی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەیی

سیاسی
  • 21-07-2024, 19:31
  • +A -A

    بەغدا -   INA -  نەسار حەج
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرهاد نورەدین ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری سیاسی، دووپاتیكردەوە كە عێراق بووەتە خاڵی بەیەكگەیشتنی  نێوان وڵاتانی عەرەبی و ناوچەیی، ڕۆڵێكی سەرەكی لە سیاسەت و دیپلۆماسی عەرەبی و ناوچەكەدا دەگێڕێت و وەك برایەك وەستاوە لەگەڵ براكانی.
    نورەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق ڕۆڵێكی سەرەكی لە سیاسەت و دیپلۆماسی عەرەبی و ناوچەییدا دەگێڕێت و پەیوەندییەكانی عێراق و عەرەبیش لە سەردەمی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە دووساڵی رابردوو شایەتی پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ، وەك چۆن ئەو سیاسەتەی سەرۆك وەزیران و حكومەت پەیڕەوی لێدەكات لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و بەرژەوەندی هاوبەش.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  عێراق بووەتە خاڵی بەیەكگەیشتنی وڵاتانی عەرەبی دوای ئەوەی گۆڕەپانێك بوو بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكیەكان، عێراقیش بۆتە بەستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.
    ووتیشی: عێراق لە كاتی پێویستیدا بە شێوەیەكی برایانە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی وەستاوە و هەڵوێستەكانی عێراق بەرامبەر بە گەلی فەلەستین باشترین بەڵگەن، هەروەك چۆن لە لوبناندایە، هەروەها پاڵپشتییەكانیان بە سووتەمەنی، كە زۆر پێویستیان پێیەتی بۆ كارپێكردنی  كەرتی كارەبا ، و ئەمەش بەڵگەی زیاترە لەسەر ئەو دیپلۆماسییە نوێیەی كە حكومەتی عێراق پەیڕەوی لێدەكات.
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نەجیب میقاتی هاوتا لوبنانییەكەی لە میانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، دانیشتنێكی گفتوگۆی دوو قۆڵییان لەگەڵ هاوتا لوبنانییەكەی ئەنجامدا، كە تیایدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا پەرەپێدان بە و ڕێگاكانی كرا بۆ پتەوكردنی هاوبەشی ئابووری، و ڕێككەوتنی دوو قۆڵی سەبارەت بە دابینكردنی نەوتی عێراق بۆ لوبنان، جگە لە تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی تیایدا.