بەبەشداری وەزارەتی داد و ناوخۆ و نوێنەرایەتی وڵاتان فەرمانگەی کارووباری کونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوە کەمین کۆڕبەندی هەماهەنگی کونسوڵگەری ئەنجامد

سیاسی
  • 21-07-2024, 18:15
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەکشەممە" فواد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ،یەکەمین کۆڕبەندی هەماهەنگی کونسوڵگەرییەکانی کردەوە، کە لەلایەن فەرمانگەی کارووباری کونسوڵگەرییەکان لە وەزارەتی دەرەوە ڕێکخرابوو.
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- لە کۆڕبەندەکەدا هەریەک لە عومەر بەرزنجی "بریکاری وەزارەتی دەرەوە و "دیلان غەفور ساڵح " سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە نوێنەرانی حکومەتی فیداڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی نوێنەرایەتییە دیبلۆماسیە عەرەبی و جیهانیەکان ئامادەیبوون کە لە عێراق کار دەکەن.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "فوئاد حوسێن " وەزیری دەرەوە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سازدانی ئەم کۆڕبەندە دەبێتە هۆی پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و هاوکاری لە بواری کاری کونسوڵگەریدا، هەروەها پاڵپشتی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "فوئاد حوسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەدا:- کە وەزارەت هەوڵدەدات باشترین ڕێگاکانی پەرەپێدان و باشترکردنی خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکان بە شێوەیەک تاوتوێ بکات کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەمووان بکات و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆست  بەهێزتر بکات، ڕاشیگەیاند :- کە ئامانج لە بڕیارەکانی  حکومەت گەیشتنە بە بەرزترین ئاستی کارامەیی لەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی هاووڵاتیانی دەکرێت، لەوانەش خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکان، هەروەها سوودمەندبوون لە ئەزموونە نێودەوڵەتییە سەرکەوتووەکان بۆ پشتیوانیکردن لە پرەنسیپی بەرامبەرایەتی، کە نوێنەرایەتی بەردی بناغەی هاوکاری نێوان وڵاتان دەکات.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- "فوئاد حسێن " وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتانی جیهان لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکان 
    بەرەوپێشچونیان خێرایە، هەروەک جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانی وڵاتەکەیان. لەدرێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە :- جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ، داوای لە کونسوڵ و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کرد لە ڕێگەی ئەم کۆڕبەندەوە پەیوەندی بنیاتنەرانە دروست بکەن و بیرۆکە و ئەزموون ئاڵوگۆڕ بکەن، بۆ بنیاتنانی تۆڕێکی بەهێزی هاوکاری کونسوڵگەری کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلان بکات و پەیوەندییە هاوبەشەکان بەهێزتر بکات.
    لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتوو:- کە وەزیری دەرەوە  لە کۆتایی ووتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کۆڕبەندە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێت و  ڕێگە خۆش دەکات بۆ هەنگاوەکانی دواتر کە ڕەگ و ڕیشەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بچەسپێنێت.