بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید "سەرۆکی کۆمار،لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە "نەجیب میقاتی" سەرۆکوەزیرانی لوبنان،و شاندی یاوەری کرد ،کە پێکهاتبوون لە وەزیرانی پیشەسازی و وزە و ئاو و کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوە و گواستنەوە گشتیەکانی تێدابوو،کە "حەیان عەبدولغەنی"وەزیری نەوت ئامادەی بوو.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی گۆڕەپانی عەرەبی و نێودەوڵەتی، هەروەها گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی سەر غەززە و چارەسەرکردنی ئەو دۆخە مرۆییە دڵتەزێنەی کە کەرتی غەززە پێیدا تێپەڕدەبێت،هەروەک باس لە بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری هاوبەش لەنێوان هەردوو گەلی برادا کرا.
بەگوێرەی بەیاننامەکە :- سەرۆک کۆمار تیشکی خستە سەر سەقامگیری ئەمنی و پڕۆسەی بنیاتنانەوە و ئەو ئاوەدانکردنەوەیەی کە عێراق بەخۆیەوە دەبینێت،ڕوونیشی کردەوە کە ئەوان بەردەوامن لەسەر پرەنسیپییەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست، هەروەها قۆناغی ڕابردوو شایەتی پێشهاتی زۆر ئەرێنی لەم بوارەدا بەخۆیەوە بینیوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- لای خۆیەوە "میقاتی "هەڵوێستی سەرۆکی کۆماری لە میانی کۆنفرانسی لوتکەی ئەم دواییەی بەحرەین بۆ پشتیوانی لە لوبنان بەرز نرخاند و ڕوونیشی کردەوە کە ئەوەی دوو وڵاتی برای بەیەکەوە دەبەستێتەوە زیاترە لەوەی کە لوبنان بە هەر وڵاتێکی دیکە دەبەستێتەوە،ئاماژەی بەوەشکرد کە سەردانەکەی بۆ عێراق لە چوارچێوەی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری هاوبەشدایە.