بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار، وادەی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی ئاشکراکرد دەبێ بدرێت بە فەرمانبەران کە کەڵەکەبوە بۆ ماوەی سێ ساڵ.
"ئەسەدی " لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- لە مانگی داهاتوودا وەزارەت وەجبەیەکی نوێ کارتی ئەلیکترۆنی دەردەکات بۆ فەرمانبەرانی کە 35 هەزارن بۆ ئەوەی دابەش بکرێت بەسەریان لە مانگەکانی داهاتوو.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەو بڕە پارە کەڵەکەبووەی کە دەبێ بدرێت بە فەرمانبەران بۆ ساڵەکانی (2019و2020و 2021) کە لە 1ی 8 وە دەست پێدەکات، وهەر وەجبەیەک 9هەزارە.