بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،،ئەنجومەنی نوێنەران دوای تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پڕۆژەیاسا و سێ یاسای پێشنیارکراوی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی هەڵگرت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای چاکسازی ئابووری و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی یەکەم بۆ یاسای دەستەی نیشتمانی بۆ ڕێکخستنی ئەتۆمی و تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی ژمارە (1)ی ساڵی 2024 کرد .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای چەکی وەبەرهێنانی ئیسلامی تەواوکردووە و پاشان ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی هەڵگرت.