بەغدا-INA
"عاسم جیهاد" وتەبێژی وەزارەت ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆمپانیای هەڵکەندنی نەوت لە عێراق لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمسال، لە کێڵگە نەوتییە جیاوازەکاندا، کاری هەڵکەندنی بۆ 105 بیری نەوتی ليداوە.
ڕاشیگەیاند : کە تیمەکانی تەکنیکی و ئەندازیاری سەرکەوتوو بوونە لە هەڵکەندنی 33 بیری نەوت و وەرگرتنەوەی 72 بیری دیکە، ئەمەش بۆ سوودی کۆمپانیا نیشتمانی دەرهێنانی نەوت و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کاردەکەن.
ووتیشی :-کۆمپانیاکە کۆمەڵێک گرێبەستی لێدانی کێڵگە نەوتییەکانی باکوور و ناوەڕاست و باشوور جێبەجێ دەکات، بە بەکارهێنانی شێوازی ليدانی ڕاست و ئاسۆیی، بەپێی مەرجەکانی گرێبەستەکە و سروشتی بیرەکان ، هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە لە چەند قۆناغی داهاتوو لێدانی دەیان بیری نەوتی تر جێ بە چێ دەکرێت.