بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"نەعیم عەبودی " وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی بڕوانامەی باڵا بە خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ و توێژەران لە بواری کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "نەعیم عەبودی " وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەزامەندی لەسەر ڕاسپاردەکانی لیژنەی وەزاری دەربڕی بۆ تاوتوێکردنی ئەو ئیمتیازاتانەی دەدرێن بە دەرچووان و توێژەران لە بواری کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- لە ڕاسپاردە پەسەندکراوەکاندا مەرجی ئەوە خراوەتەڕوو کە بابەتی ماددە هۆشبەر گرنگییەکی زۆری پێبدرێت و لە توێژینەوەی خوێندکاران کاری پێبکرێت، هەروەها نمرەی جیاوازی پێبدرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن لەلایەن لیژنەی گفتوگۆ بۆ تێزەکانی ماستەر و دکتۆرا.