سەرۆکی کۆمار: هیوادارین ئۆڵۆمپیاد بە ئامانجی خۆی بگات

سیاسی
  • 21-07-2024, 15:26
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار ، پێشوازیکرد لە" پاتریك دۆرێل" باڵیۆزی فەرەنسا لەعێراق کرد و هیوای خواست یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کە لە پاریس بەڕێوەدەچن، ئامانجەکانی بپێکێت لەڕێگای پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان سەرجەم وڵاتان و بڵاوکردنەوەی گیانی هاریکاری و ئاشتی لەجیهاندا.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- لەمیانی دیدارێکدا،کە لەکۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، پەیوەندییە دووقۆڵییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لەبوارە جیاجیاکاندا تاووتوێکران.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆك کۆمار جەختی لەپێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گشتگیر کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو دەستدرێژییانەی روبەڕوی گەلی فەڵەستین دەبنەوە و کارکردن بەجددی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا.
    هەر بەگوێروی ڕاگەیەندراوەکە لەلای خۆیەوە بالیۆز سوپاسی سەرۆك کۆماری کرد بۆ بایەخدانی بە پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەکان و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات و خۆشحاڵی و سوپاسی خۆی بۆ دەربڕی بۆ قبوڵکردنی بانگهێشتنامەکەی" ئیمانوێل ماکرۆن " سەرۆکی فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاددا.