بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند:- کەمپی هۆل مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا ڕایگەیاندووە"قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەکەی خۆی ، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی وەک باڵیۆز ،پێشوازی لە "پیتەر شتیبانیک " باڵیۆزی کۆماری چیک لە بەغدا کرد.
ئەعەرەجی ڕۆڵی کۆماری چیک و هەڵوێستەکانی بۆ پشتیوانی لە عێراق بەرز نرخاند، هەروەها باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، بەتایبەتی بەردەوامی هاوکاری لە مەلەفی و بابەتەکانی بەرژەوەندی هاوبەش،لەوانەش مەلەفی کەمپی هۆل و گرنگی ئەوەی کە وڵاتان هاووڵاتیەکانیان لە کەمپەکە نکشێننەوە و بە تەواوی دایدەخەن، بەهۆی ئەو مەترسییەی کە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروستی دەکات.
دووپاتیشی لە پەرۆشی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دۆست، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان بەهێز بکات.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە:- جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەکردن بۆ ڕاگرتنی شەر لە کەرتی غەززە و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ کرایەوە.