بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد عەلی تەمیم" وەزیری پلاندانان ، ڕێنمایی دا بە دابینکردنی ئامێری خێری پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری پلاندانان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ"محەمەد عەلی تەمیم" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، بەئامادەبوونی هەردوو بریکاری وەزارەت و سەرۆکی دەستەی ئامار و سەرۆکی دەزگای ناوەندی بۆ ستانداردکردن و کۆنترۆڵکردنی جۆری، و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و سەرۆکی بەشەکان،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-لە میانی کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕی و تەکنیکی و یاساییەکانی کردنەوەی سەنتەری پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی عێراق کرا،لەهەریەک لە فڕۆکەخاکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە و کەرکوک ، هەروەک وەزیر ڕێنماییدا کە پەلەبکەن لە دابینکردنی ئامێری تاقیکردنەوە و نیشانەدان لەڕێگەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان لەم بوارەدا.