بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی سەرکەوتنی وەرزی ئێستای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی بۆ ساڵی 2024ی راگەیاند،
"حەیدەر نوری گەرعاوی" بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بڕی گەنم بۆ ئەم وەرزەی ئێستای ساڵی 2024 بریتی یە 6 ملیۆن و 302 هەزار تۆن ،جەختیشی کردەوە کە سەرکەوتوو بەین لە بەبازارکردنی گەنم لە ساڵی 2024.
ڕوونیشیکردەوە:- وەرزی ڕابردوو بڕی گەنم وەرگیراو 5 ملیۆن و 194 هەزار تۆن بووە، بەڵام لەم وەرزەدا یەک ملیۆن و 100 هەزار تۆن زیاتر بووە لە وەرزی ڕابردوو.
ووتیشی :-تەنها لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە 6 ملیۆن تۆن وەرگیراوە، ئەمەش بۆ هیچ وڵاتێکی جیهان ناتوانرێت لە ماوەیەکی کورتدا کارمەندەکانی ئەم بڕە وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشدا:- کە کارمەندەکانی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە بەیەکەوە وەستان بۆ سەرکەوتنی وەرزی بازاڕکردن، بەو پێیەی یەکەم وەرزە لە مێژووی عێراقدا بۆ سەرکەوتنی لەو جۆرە.
"گەرعاوی " دووپاتی کردەوە کە عێراق خۆبژێوییەکی تەواوەتی بەدەستهێناوە، هەروەها عەمباری ستراتیژی هەیە بۆ ماوەی سێ مانگ،هەروەک بیرۆکەیەک هەیە بۆ هەناردەکردنی بڕی زیادە بۆ وڵاتانی دراوسێ، یان گواستنەوەیان بۆ کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردی (سفر).