بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" ڕێنمایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ کرد بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی گۆڕینی هێماکانی هاتووچۆ .
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی، تێیدا هاتووە:- ئەمڕۆ "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی کرد، بە ئامادەبوونی بریکاری کاروباری پۆلیس ، و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ، بۆ تاوتوێکردنی بەرەوپێشچوونی کارەکان و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن ئەم بەڕێوبەرایەتییەوە پێشکەش دەکرێت لە سەرجەم پارێزگاکان،هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر پلانەکانی داهاتووی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی و جێبەجێکردن بڕیارەکانی ئەمساڵ.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "شەمەری "تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ،لە پێش هەموویانەوە تەواوکردنی پڕۆژەی گۆڕینی هێماکانی هاتوچۆ.