بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،رایگەیاند:- کە پەیوەندی نێوان عێراق و تورکیا سەبارەت بە وزە لە داهاتوو ستراتیژین،هاوکات ئاماژە بە وادەی تەواوبوونی بەستنەوەی کارەبایی کەنداو دەکات.
نوسیگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە کە "سودانی"لە میانی کردنەوەی پرۆژەی هێڵی بەستنەوەی کارەبای عێراقی و تورکیا،ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند کە لەلایەن تیمەکانی وەزارەتەوە دراون ،بەتایبەتی ئەوانەی لە کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی کارەبای ناوچەی باکوور کاردەکەن لەگەڵ لایەنی تورکیا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سودانی باسی لە گرنگی بەستنەوەی هێڵەکەی کرد کە درێژدەبێتەوە بۆ تۆڕی تورکیا، و لەوێشەوە بۆ ئەوروپی، کە بە بژاردەیەکی ستراتیژی دادەنرێت بۆ وزە لە داهاتوودا، لە چوارچێوەی ئامانج و بەرنامەکانی حکومەت لەپەراوێزی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەستنەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ بە کارەبای کەنداو،هەروەک عێراق بەردەوامە لە بەستنەوەی سیستەمی وزە لە ناوچەکە، ڕێگە بە ئاڵوگۆڕکردن دەدات لە بارودۆخی جۆراوجۆردا لەپرسی کارەبادا.
لەلایەن خۆیەوە"زیاد عەلی فازل" وەزیری کارەبا پەیوەست بەو پرسە ڕایگەیاند :- پڕۆژەی هێڵی بەستنەوەی کارەبای (عێراقی-تورکیا) کارەبا بەرهەم دەدات بە ناوچەکانی باکور، و 300 مێگاوات بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست دابین دەکات.
ئەو هێڵە 300 مێگاوات لە تورکیەوە دەگوازرێتەوە بۆ عێراق و پێداویستیەکانی پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین و کەرکوک لەوەزە دابین دەکات.