چەند کەسێکی هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بەهۆی نەبوونی مافی مانەوەیان لە یەکێک لە کۆلێژە ئەهلیەکان لە بەغدا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 21-07-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە ،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستگیرکردنی چەند سەرپێچیکارێکی  کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین ڕاگەیاند، کە سەرپێچییان لە ناو یەکێک لە کۆلێژەکانی لە بەغدا ئەنجامداوە.
    فەرماندەیەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا ڕایگەیاندووە:-دوای دەستخستنی زانیاریی کە ئاماژە بەوەدەکات،حاڵەتێکی سەرپێچیکردن لە یەکێک لە  کۆلێژە ئەهلیەکاندا هەیە، هێزێکی هاوبەش لە لیوای حەوتی فیرقەی دوو و پۆلیسی فیدراڵی،و پۆلیسی حوریە چوونەتە شوێنەکە و توانیان دەستگیریان بکەن،کە ژمارەیان شەش کەس بووە و هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین، کە جۆری سەرپێچیکردنەکانیان پەیوەست بوە ، بە مەرجەکانی مانەوە واتا ئیقامە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- تۆمەتباران ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ ئەوەی ڕێکاری یاساییان لە دژیان بگیرێتەبەر.