بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پڕۆژەی هێڵی پەیوەندی کارەبایی عێراق و تورکیای کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پڕۆژەی هێڵی کارەبای عێراق و تورکیای کردەوە.