بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،زانیاری نوێی لەبارەی ژمارەی ئەو پارت و لایەنانەی کە لە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان خۆیان تۆمار کردوە بڵاوکردەوە.
لەوبارەیەوە "جومانە غلای" وتەبێژی کۆمسیۆن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی:- کۆمسیۆن ژمارەی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد،دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی وەرگرتنی لیستی هاوپەیمانی و لایەنەکان و کاندیدەکان.
ووتیشی :- دوو هاوپەیمانی و 13 پارت، لەگەڵ 124 کاندیدی تاکەکەسی و 19 کاندید بەشیوەی تاک بۆ پێکهاتەی مەسیحی تۆمارکراوەن ، هەروەک کاندیدەکانی پێکهاتەی مەسیحی دەبەشبوونە بەسەر سێ پارێزگای هەرێم ، کە لە هەولێر 7 و لە سلێمانی 4 و لە دهۆک 8 خۆیان کاندید کردوە .
ڕوونیشیکردەوە:- لە پێکهاتەی تورکمان 20کاندید هەن،کە لە هەولێر 14 و لە سلێمانی 6 کاندید هەن کە 8 کاندیدیان بەشیوەی تاک خۆیان بەربژێرکردوە .
ئاماژەی بەوەشدا :- کە تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان لە نیوەی یەکەمی مانگی ئابی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.