سەرۆك وەزیران ڕێنمایی دەدات کە ئاستەنگەکانی بەردەم کارکردنی خاوەن کارگەکانی ئارد لاببرێت

ناوخۆ
  • 20-07-2024, 23:00
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ڕێنمایی دا بە  لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کاری خاوەن کارگەکانی  ئارد. 
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق ،پێشوازیی لە ژمارەیەک خاوەن کارگەی ئەهلی ئارد کرد، کە لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە دەستیان بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر کردووە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-"سودانی" ستایشی خاوەن کارگە ئەهلیەکانی ئاردی کرد، کە بەشداری دەکەن لە دەستەبەرکردنی ئەم ماددە گرنگە لە ئاستی ناوخۆدا بە مەبەستی بەدەستهێنانی خۆبژێوی، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ گەنجان.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- سەرۆکوەزیران، ڕێنماییدا بە وەزارەتی بازرگانی و تەواوی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، کە ئاردی سفر لە کارگەکانی عێراق لە چوارچێوەی تایبەتمەندییە ستانداردەکان و نرخە باوەکاندا بکڕن، هەروەها ڕێنماییدا بە لابردنی هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی خاوەن کارگەکانی ئارد ، بە مەبەستی دروستکردنی کێبڕکێی دادپەروەرانە لە نێوان بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی و هاوردەکراو و دەرکردنی بڕیاری تایبەت بۆ پاراستنی بەرهەمەکەیان لە  بازاڕ بۆ ئاردی سفر.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "سودانی " جەختی لەوەکردەوە کە سەرجەم ئەو داواکاریانەی کە لەلایەن خاوەن کارگەکانی ئارد پێشکەش دەکرێن و کێشەکانی پەیوەستن بە کارەکانیان لە کۆبونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران دەخرێنەڕوو، بەمەبەستی وەرگرتنی بڕیاری پێویست سەبارەت بەو پرسانە،لە چوار جێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەتدا بۆ ئاسانکاری بۆ پێداویستییەکان بۆ ئاسایشی خۆراک و پشتگیریکردنی بەرهەم و پیشەسازی نیشتمانی.