بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە "عەلی مۆئیەد" سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، ڕایگەیاند:-کە عێراق بەرەو پەیوەستبوون بە خێرایی تەکنەلۆژیا و تەکنیکی نوێ هەنگاو دەنێت، ئاماژەی بەوەشکرد حکومەت گرنگییەکی زۆری بە گۆڕانکارییە دیجیتاڵیەکان دەدات.
"عەلی مۆئیەد"لە میانی وتارەکەیدا لە کۆڕبەندی لاوانی گۆڕانی دیجیتاڵی، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند : ئەم بۆنەیە بە ئامادەکاری لۆجستی و تەکنیکی گەورە بەڕێوەدەچێت، کە بەشداریی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و نیشتمانی لەخۆگرتووە،کە عێراق لەسەر ڕێگای ڕاستە بەرەو دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان بۆ هاوسەنگ بوون لەگەڵ خێراکان و هەنگاونانی زانستی گەورە بەرەو پەیوەستبوون بە خێرایی جیهانی و تەکنەلۆژی و تەکنیکی سەردەم.
ووتیشی :- لەسەر ئەم بنەمایە ئەم کۆڕبەندە بە پاڵپشتی سەرۆکوەزیران بەڕێوەدەچێت بە ئامادەبوونی ژمارەیەک نوخبە کۆمەڵایەتی و حکومییەکانی بۆ ئەوەی ببێتە پاڵنەرێکی دروست بۆ پرۆسەی گۆڕانکاریی هەمەلایەنەی دیجیتاڵی لە وڵاتەکەماندا، کە حکومەت لە ئێستا دا لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت گرنگییەکی زۆر بە گۆڕانکاری دیجیتاڵی دەدات.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- پێکهێنانی لیژنە تایبەتمەندەکان بۆ ئەم بوارە ، وەک لیژنەی باڵای گۆڕینی دیجیتاڵی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران، هەروەها لیژنە باڵای ئاسایشی ئەلیکترۆنی، و زیرەکی دەستکرد و پارەدانی ئەلیکترۆنی کە بۆ جێبەجێکردنی دیدگای دەوڵەت بەم ئاراستەیە، تەنها ئاماژەن بۆ بەرژەوەندی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە گرفتەکان بەپێی بناغە پێشکەوتووەکانی زانستی و تەکنەلۆژی و تەکنیکی نوێ.
عەلی مۆئیەد ئەوەشی خستە روو ، کە ئەم پرۆسەیە بەڵگەیە لەسەر پێویستی پشتیوانی و لێکنزیککردنەوەی حکومەت و کەرتی تایبەت لەم هاوکارییە بنیاتنەرەدا، کە دەوڵەت پشتگیری دەکات بە دابینکردنی ژینگەی پشتیوانی و یاسا و ڕێنمایی و ڕێسای پێویست بۆ بڵاوبوونەوەی سوود بۆ هەموو بەشەکانی وڵات، هەروەها بەرزکردنەوەی خزمەتگوزاری 4G لە سەرجەم شارەکان، بە پاڵپشتی وەزارەتی پەیوەندییەکان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی مۆڵەتدانی نیشتمانی تەکنەلۆژیای 5G لە وڵاتدا بەم زووانە.