بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،ڕۆڵی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لە ڕووماڵکردنی ملیۆنێک سەردانیکەر بەرز نرخاند، هاوکات پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی نوێی ئەمینداریەتی تۆڕەکە کرد بۆ ئەرکە نوێیەکانیان.لە میانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بە سەرۆکایەتی "کەریم حەمادی" و ئەندامێتی بەڕێوبەری کەناڵ و ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و وەفدی دەستەی ئەمینداریەتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بە سەرۆکایەتی "سائیر غانمی"سەید"حەکیم " جەختی لە گرنگی کارەکانی تۆڕەکە کردەوە بۆ پاڵپشتی و پێشخستنی میدیای عێراقی و ستایشی ڕۆڵی تۆڕەکەی کرد لە ڕووماڵکردنی ملیۆنان سەردانیکەر.
سەید"حەکیم"داوای دامەزراندنی زانکۆی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد ،بە پرۆگرامەکانی خوێندنەوە کە دوایین تەکنیکی فێرکردن لە بواری ڕاگەیاندن و زیرەکی دەستکرد لەخۆ بگرێت،هەروەک داوای دامەزراندنی شارێک بۆ ڕاگەیاندن و بەرهەمهێنانی دراما بۆ ئەوەی چالاکییەکان لە ژێر ڕۆشنایی ئەو قەیران و کێشانە بن کە دەخرێنەروو،هەروەک ئاماژەی بە گرنگی دامەزراندنی کەناڵێکی ئاسمانی بۆ منداڵان کرد،بۆ پاراستنی نەوەی نوێ لە بیرۆکە لادان.سەید "حەکیم" داوای بەرنامەی هۆشیاری کرد کە توانای هاندانی خەڵکیان هەبێت بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا،هەروەک داوای میوانداریکردنی وەفدی میدیایی کرد بۆ گەیاندنی ئەزموونی عێراق و لابردنی ئەو هەڵەتێگەیەشتنەی کە هەیە لە دەوروبەر.هەروەها سەید "حەکیم " جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی بەرنامەکانی گەشەپێدان بۆ کادیرانی میدیایی تۆڕەکە بە پشتیوانی دەوڵەت کردەوە، هەروەها قسەکردن لەسەر دەستکەوتەکان،و لابردنی زمانی زبر و ڕەشبینی، و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەخراپە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ماددە هۆشبەرەکان و جیابوونەوە.
سەید"حەکیم " پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی ئەمینداری تۆڕەکە کرد بۆ ئەرکە نوێیەکانیان و جەختیکردەوە لەهەماهەنگی کارکردن لە نێوان دەستەی ئەمینداران و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی،و گرنگی هەماهەنگی و پلاندانان بۆ باشترکردنی میدیای حکومەت.