سەرۆك وەزیران: میسان سەرچاوەی گەورەی هەیە کە شایستەی ئەوەیە ببێتە ناوەندێکی گرنگی ئابووری

سیاسی
  • 20-07-2024, 20:59
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند:- کە میسان خاوەنی سەرچاوەی سروشتی و مرۆیی گەورەیە کە شایستەی ئەوەیە ببێتە ناوەندێکی گرنگی ئابووری، لە هەمان کاتدا خێڵەکەکانی ئەو پارێزگایە پێکهاتەیەکی گرینگی کۆمەڵایەتی ئەوشارەن کە ئێمە شانازیان پێوە دەکەین و مایەی سەلامەتین بۆ وڵات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە کۆمەڵێک شێخ و کەسایەتیی دیار و نوێنەری پێکهاتەکانی پارێزگاری میسان کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا :- سەرۆکوەزیران باسی لە پێگەی شەرەفمەندانەی پارێزگاکە کرد لە مێژووی عێراق و قوربانیدانی گەلەکەی،هەروەک باسی  لە واقیعی پارێزگا کرد کە دەیان ساڵە تووشی بووە، چ پێش 2003 کاتێک دووچاری  شەهید  بون و دەربەدەر بوون بون، یان دوای ئەوە کاتێک بەشداریی کرد لە سەقامگیرکردنی پرۆسەی سیاسی قوربانی زۆری داوە، بەتایبەتی لە شەڕی چەتە تیرۆریستەکانی داعشدا.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران ڕوونیکردەوە:- (میسان) خاوەنی سەرچاوەی سروشتی و مرۆیی گەورەیە کە شایستەی ئەوەیە ببێتە ناوەندێکی گرنگی ئابووری، لە هەمان کاتدا گەشەی دانیشتوانی بەخۆیەوە بینیوە کە پێویستی بە پڕۆژە خزمەتگوزاری بەردەوام هەیە،جەختیشیکردەوە لە کارکردن بۆ پشتگیری داواکانی پارێزگاکە کردەوە،بەهەماهەنگی  بەدواداچوون بۆ ئەو پرۆژانە دەکات کە لە چوارچێوەی پلانەکەدا جێگیرکراون  و پلانەکە یەک لە دوای یەک جێبەجێ دەکرێن،جگە لە کارکردن بۆ بەردەوامبوونی پڕۆژە نەوتییەکان و وەبەرهێنانی غاز،کە دوایینیان کردنەوەی وێستگەیەکە ،کە کۆمەڵێک پڕۆژە دادەمەزرێنێت و مژدەیەکی خۆشە بۆ خەڵکی پارێزگاکە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- "سودانی" جەختی لە ڕۆڵی شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی میسان کردەوە لە بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو گۆڕانکارییە مەترسیدارانەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت،ئێمە بەردەوامین لە پاراستنی هاوسەنگی  ئاسایشی وڵات هەروەک هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆی سەبارەت بەو هێرشانەی کە لە غەززە بەڕێوەدەچێت نەگۆرە.
    سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند :- کە خێڵ پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی گرینگن،کە ئێمە شانازییان پێوە دەکەین،هەروەک بناغەی سەلامەتین بۆ وڵات، و پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەت دەکەن،ناکرێت لە ڕێگەی کردەوەی هەندێک لە ئەندامەکانییەوە هەڵسەنگاندنی نادادپەروەرانەیان بۆ بکرێت،ئێمە متمانەی گەورەمان بە شێخ و کەسایەتییە دیارەکان هەیە کە بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ، لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە جۆراوجۆرەکان و دەستپێشخەریکردن بۆ چارەسەرکردنیان پێش ئەوەی دەزگاکان دەستپێشخەری بکەن.