بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی ڕاژەی فیدراڵ بڕیاریدا زیاتر لە 4 هەزار لەهەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەمەزرێنێت.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەن ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی - تێیدا هاتووە :- ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی ڕاژەی فیدراڵی لە دانیشتنی ژمارە (17)ی خۆییدا،بڕیاری دامەزراندنی 4000 دەرچوو بۆ ژمارەیەک لە داواکاران،بەپشت بەستن، بە یاسای ژمارە (59)ی ساڵی 2017 بۆ (هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا) ، لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی .
وەک لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێدراوە :- ئەنجومەنەکە داوای لەو دەرچوانە دەکات کە داواکاری دامەزراندنیان پێشکەشکردبوو ، لە دوای کاتژمێر شەشی ئێوارە سەردانی لینکی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ ئەوەی ئەنجامەکانیان بزانن، هەروەک ئەوەش دەخاتەروو کە لەم هەفتەیەدا لیستی ناوەکان دەنێردرێت بۆ وەزارەتی پەیوەندیدار، هەروەک ئەنجومەن جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە،کە بەردەوام دەبن لە پرۆسەی دامەزراندنی یەک لە دوای یەکی ئەوانەی کەماون لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.