دوای تەواو کردنی خوێندنەوەی کۆتایی بۆ چوار پرۆژە یاسا ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەمرۆی بۆ سبەی یەکشەممە هەڵگرت

سیاسی
  • 20-07-2024, 20:53
  • +A -A

    بەغدا-iNA
    ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەمرۆ شەممەی بۆ سبەی یەکشەممە هەڵگرت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2016 دەزگای شەهیدان تەواوکرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لەدرێژەی دانیشتی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و ئازەربایجانی تەواوکرد، هەروەها لە دانیشتنەکەدا کۆتایی هات بە خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنی یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە (32)ی ساڵی 2015ی تەواوکردووە.