شاندێكی وەزارەتی دادی فیدراڵی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ پەرەپێدانی كاری هاوبەش

ناوخۆ
  • 20-07-2024, 16:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە شاندێكی وەزارەتی دادی فیدراڵی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پەرەپێدانی وەرەقەیەكی كاری هاوبەش بۆ دیاریكردنی میكانیزمی گواستنەوەی شارەزایی لە بواری مامەڵەی یاسایی و چاكسازی.
    وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە :  شاندێك بە سەرۆكایەتی محەمەد ڕازی بەحر، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازیی نەوجەوانان لە وەزارەتی دادی فیدراڵی، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، لەوێش لەگەڵ سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، دادوەر ڕائید حەمید حسێن و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەزارەتەكە كۆبووەوە بۆ چاكسازی كۆمەڵایەتی لە هەرێم، و سەردانەكەش بە ئامانجی پەرەپێدانی وەرەقەیەكی كاری هاوبەش بۆ دیاریكردنی میكانیزمی گواستنەوە و بوو لە بواری مامەڵەكردنی یاسایی و چاكسازی لەگەڵ دەستگیركراوانی نەوجەوانان، بە شێوەیەك كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پرۆسەی چاكسازی لە نێوان هەردوو لایەنەكەدا هەبێت، هاوتەریب لەگەڵ یاسا و ڕێنماییە كارپێكراوەكان.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە هەردوولا كۆدەنگییەكی گەورەیان لە دیدگا و بیرۆكەكاندا دەربڕیوە، بەو پێیەی هەردوو سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی چاكسازی كۆمەڵایەتی پێشوازییان لەو سەردانە كردووە، كە یەكەم سەردان بوو لە جۆری خۆیدا، جەختكردنەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ئەم سەردانانە بۆ بەرزكردنەوەی هاوكاری و پەرەپێدانی پرۆسەی چاكسازی.
    بەحر ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم سەردانە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی دادی فیدراڵ و دامودەزگاكانی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، جەختی لە گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و هاوكاریی بەردەوام بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش لە بواری چاكسازی كۆمەڵایەتی و یاساییدا كردەوە.