تیمی ڕاگەیاندنی حکومەت: ڕێنمایی دراوە کە پارەدان لە فرۆشگا و کلینیک و دەرمانخانە و دوکان ناوەندە بازرگانیەکان ببێتە ئەلیکترۆنی

ناوخۆ
  • 20-07-2024, 15:51
  • +A -A

    بەغدا -  INA - نور زەیدی
    ئەمڕۆ شەممە تیمی ڕاگەیاندنی حكومەت ڕێنماییە بەردەوامەكان و بەدواداچوونەكانی حكومەتیان ڕاگەیاند بۆ ئەوەی سەرجەم ناوەندە بازرگانییەكان، دەرمانخانەكان، نۆرینگە پزیشكییەكان، فرۆشگاكان، و فرۆشگاكانی پەیوەست بە سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی بگرێتەوە.
    وتەبێژی تیمەكە حەیدەر مەجید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دامەزراوە فەرمییەكان بەردەوامن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پرۆسەی دۆسەی گۆڕینی دیجیتاڵی لە پارەی ئەلیكترۆنیدا  كە یەكێكە لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت.
    ووتیشی : پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە 10 بەنزینخانەی حكومی لە بەغدای پایتەخت دەستیپێكرد، لە نێوان كەرخ و ڕەسافە دابەشكراوە، دواتر كارەكە فراوانتر بوو بۆ سەرجەم وێستگەكانی پڕكردنەوەی سووتەمەنی لە پارێزگاكانی عێراق، دوای ئەوە سەرجەم  وێستگەكانی پڕكردنەوەی سووتەمەنی  ئەهلی لەخۆگرت.
    سەبارەت بە دامودەزگا فەرمییەكان مەجید جەختی لەوە كردەوە : كە زۆربەی ئەو دامەزراوانەی خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاووڵاتیان هەیە، بە سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی كاردەكەن، سەرەتا لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت، ڕەگەزنامە، و باری شارستانییەوە دەست پێدەكات، دواتر دامەزراوەكانی وەزارەتی تەندروستی، نۆرینگەكانی میللی و پاشان باقی دامەزراوە كارپێكردنەكان بە یەكەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێنمایی بەردەوام هەیە لەلایەن حكومەتەوە و بەدواداچوون لە نێوان بانكی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دارایی و باقی دامەزراوە فەرمییەكان هەیە، بۆ ئەوەی فرۆشگای تایبەت، دەرمانخانە، نۆرینگەی پزیشكی، فرۆشگا بازرگانییەكان، و بازاڕەكان لە مۆڵەكاندا، لەدۆسیەی پارەدانی ئەلیكترۆنیدا و جەختیشی لەوە كردەوە كە كاركردن لەم بارەیەوە بەردەوامە.