بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆمەڵێك تاقیگە و كارگەی لە بواری پیشەسازی سەربازیدا كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوەی بە كارە جێبەجێكارییەكانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئامێری مامناوەند و ڕۆن و ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە سەربازیدا كردووە كە سەر بە دەستەی پیشەسازییە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران تاقیگەی بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی دابەشكردن و گۆڕینی كارەبا/قۆناغی یەكەم، هەروەها تاقیگەی پشكنینی چۆنایەتی و مەیدانی تەقەكردن بۆ هێڵی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی سووك لە كۆمەڵگەی پیشەسازیی لەدەستەیپیشەسازی سەربازی كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران دەستیكرد بە كاری جێبەجێكردن لەسەر پڕۆژەی كارگەی كەپسولی تەقەمەنی سووك، سەر بە كۆمپانیای پیشەسازی گشتی سەربازی، و دەستیكرد بە كاری جێبەجێكاری لەسەر پڕۆژەی كارگەی بەرهەمهێنانی بەلەمی سەربازی و مەدەنی لە كۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی سەر بەدەستەی پیشەسازی.
ووتیشی : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كارگەی قاڵبی ئاسن و كانزا ڕەنگاوڕەنگەكانی لە كۆمپانیای پیشەسازی گشتی سەربازی كردەوە.
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی دوو كارگەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی سووك و گوللە هاوەنەكانی لە كۆمەڵگەی پیشەسازی لەدەستەی پیشەسازی سەربازی كردەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران گەیشتە كۆمەڵگەی پیشەسازی دەستەی پیشەسازی سەربازی لە باشووری بەغدا بۆ كردنەوەی ژمارەیەك كارگەی بەرهەمهێنانی سەربازی و كارگەكانی ئامادەكاری.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد