بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیران محەمەدشیاع سودانی كارگەی ئامادەكاری و چاككردنەوەی محاویلەی دابەشكردنی كارەبا،توانا و تاقیگەی پشكنینی و مەیدانی تەقەكردن بۆ هێڵی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی سووك لە كۆمەڵگەی پیشەسازیی سەر بەدەستەی پیشەسازی سەربازی كردەوە، هاوكات دەستپێكردنی كارەكانی لەسەر پڕۆژەی كەپسولی تەقەمەنی سووك دەستی پێكرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوەی بە كارە جێبەجێكارییەكانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئامێری مامناوەند و ڕۆن و ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە سەربازیدا كردووە كە سەر بەدەستەی پیشەسازییە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران كارگەی ئامادەكاری و نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی دابەشكردن و محاویلەی كارەبا و توانا/قۆناغی یەكەم، هەروەها تاقیگەی پشكنینی چۆنایەتی و مەیدانی تەقەكردن بۆ هێڵی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی سووك لە كۆمەڵگەی پیشەسازیی سەر بەدەستەی پیشەسازی سەربازی كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : سەرۆك وەزیران دەستی بە كاری جێبەجێكاری پڕۆژەی كارگەی كەپسولی تەقەمەنی سووك كرد، كە سەر بەدەستەی پیشەسازییە سەربازییە گشتیەكانە.
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی دوو كارگەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی سووك و گوللە هاوەنەكانی لە كۆمەڵگەی پیشەسازی سەر بەدەستەی پیشەسازی سەربازی كردەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران گەیشتە كۆمەڵگەی پیشەسازی سەر بەدەستەی پیشەسازی سەربازی لە باشووری بەغدا بۆ كردنەوەی ژمارەیەك كارگەی بەرهەمهێنانی سەربازی و كارگەكانی ئامادەكاری.