دەستپێكردنی كۆبوونەوەكانی ئامادەكاری بۆ دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان

ناوخۆ
  • 20-07-2024, 12:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوەكانی ئامادەكاری بۆ دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستیپێكرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی و لەژێر دروشمی (بە هاوكاری و یەكڕیزی ئامانج، ماددە هۆشبەرەكان لەناودەبەین)، كۆبوونەوەی ئامادەكاری بۆ شاندە نێودەوڵەتییەكان كە بەشدارن لە دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە هۆڵی گیلگامێش لە هۆتێل بابل بەڕێوەدەچێت .