سەرۆك وەزیران كارگەی تەقەمەنی سووك و گوللە هاوەن لە كۆمەڵگەی پیشەسازیی سەر بە پیشەسازیی سەربازی كردەوە

سیاسی
  • 20-07-2024, 12:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دوو كارگەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی سووك و گوللە هاوەنی لە كۆمەڵگەی پیشەسازیی سەر بەدەستەی پیشەسازیی سەربازی كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كارگەی بەرهەمهێنانی ئامێری سوكی لە كۆمەڵگەی پیشەسازی سەر بەدەستەی پیشەسازی سەربازی لە باشووری بەغدا كردەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها سەرۆك وەزیران كارگەیەكی گوللە هاوەنی لە كۆمەڵگەی پیشەسازی سەر بەدەستەی پیشەسازی سەربازی كردەوە.
    سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران گەیشتە كۆمەڵگەی پیشەسازی سەر بەدەستەیی پیشەسازی سەربازی لە باشووری بەغدا بۆ كردنەوەی ژمارەیەك كارگەی بەرهەمهێنانی سەربازی و كاریگەی ئامادەكاری.