كەش و هەوا: بەرزبوونەوەی كەمی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 20-07-2024, 12:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما كەمێك بەرزببنەوە.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەی باكوور، و هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەی گەرمادا نابێت.
    رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باكور و باشوور و بەرزبوونەوە لە ناوەچەی ناوەڕاست.
    چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.