سەرۆك وەزیران گەیشتە كۆمەڵگەی پیشەسازی باشووری بەغدا بۆ كردنەوەی ژمارەیەك كارگەی بەرهەمهێنانی سەربازی

سیاسی
  • 20-07-2024, 12:29
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە كۆمەڵگەی پیشەسازیی كە سەر بەدەستەكانی پیشەسازیی سەربازییە لە باشووری بەغدا.
    لەبەیاننامەیەكدا لە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە :   سەرۆك وەزیران گەیشتە كۆمەڵگەی پیشەسازی كە سەر بە دەستەكانی پیشەسازی سەربازی لە باشووری بەغدا بۆ كردنەوەی ژمارەیەك كارگەی بەرهەمهێنانی سەربازی و كارگەی ئامادەكاری.