بەغدا - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند تەرمی 3 تیرۆریستیان لە شوێنی هێرشی ئاسمانی لە چیای حەمرین دۆزراونەتەوە.
بەیاننامەیەك لە شانەكەوە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووەو تیایداهاتووە : جگە لەو لێدوانەی سەبارەت بەو هێرشە ئاسمانییەی كە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن فڕۆكەكانی (F16) لە چیای حەمرین لەسەر سنووری جیاكردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك سەڵاحەدین ئەنجامدراوە، كە بە هەماهەنگییەكی ئاست بەرز لە نێوان دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و خانەی ئامانجكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان هاتبوون.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هێزێك لە دەزگای دژەتیرۆر لە فەوجەكەی كەركوك، بە هەماهەنگی و پاڵپشتی تەكنیكارێكی سیخوڕی لە شانەی ئامانجكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دەستیانكرد بە پشكنینی شوێنی لێدانەكە و تەرمی 3 تیرۆریستیان دۆزیەوە، و دەستیان بەسەر چەكی سووك و تەقەمەنی و دوو پشتێنی تەقینەوە گرتووە، جگە لە دۆزینەوەی ژمارەیەك چەك و ئامێری تێكدەر و ئامێری پەیوەندیكردن و كەرەستەی لۆجستیكی جۆراوجۆر.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵی هەواڵگری و هەماهەنگی نێوان كەرتە ئەمنییەكانمان ئەنجامی ئەرێنی و ئاست بەرزی بەدەستهێنا لە تێكشكاندنی تیرۆر و پاككردنەوەی نیشتمان.