گواستنەوە: گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق بۆ فڕۆكەخانەكانی ئیمارات بەهۆی هەڵەیەكی ئەلیكترۆنیەوە وەستان

ناوخۆ
  • 19-07-2024, 15:05
  • +A -A

    بەغدا -  INA- هەندرێن مەكی
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاگرتنی گەشتەكانی لە عێراقەوە بۆ فڕۆكەخانەكانی ئیمارات ڕاگەیاند بەهۆی كێشەی ئەلیكترۆنی، جگە لە هێڵی ئاسمانی عێراقی كە تا ئێستاش بەردەوامە لە گەشتەكانی.
    مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو كێشە ئەلیكترۆنییەی كە بەر فڕۆكەخانەكانی ئیمارات كەوتووە، گەشتەكان لە عێراقەوە بۆ فڕۆكەخانەی دوبەی ڕاگیراون، ئاماژەی بەوەشكرد گەشتەكان بۆ سەرجەم هێڵە ئاسمانییەكان ڕاگیراون جگە لە هێڵی ئاسمانی عێراقی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كە فڕۆكەخانەكانی عێراق بەتەواوی پارێزراوە لە بەرامبەر هەر كێشەیەكی ئەلیكترۆنی یان خراپی كاركردن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو كێشە ئەلیكترۆنییەی بەر فڕۆكەخانەكان و سیستەمی كەشتیوانی كەوتووە لە عێراقدا بەكارناهێنرێت، بەڵكو لە ئەمریكا و وڵاتانی دیكەش كە كە پشت  بەهەمان سیستەم دەبەستن.
    سافی دووپاتی كردەوە كە هێڵی ئاسمانی عێراقی بەشێوەیەكی ئاسایی كاردەكات و گەشتەكانی بۆ ئیمارات بەردەوامە، چونكە پشت بە سیستمی (ئامادێوس) دەبەستێت، كە سیستەمێكی تۆكمە و جیهانییە، ئاماژەی بەوەشكرد گەشتە ڕاگیراوەكان بۆ ئیمارات پەیوەستن بە ئەو كۆمپانیایانە كە بەپێی سیستەمی Crowd Strike كاردەكەن، سەبارەت بە گەشتەكانی سەر بە هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق بە شێوەیەكی ئاسایی كاردەكات.
    هەروەها  وتی: گەڕانەوەی گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی ئیمارات لە ڕێگەی ئەم كۆمپانیایانەوە بەندە بە دووبارە كارپێكردنی سێرڤەری ئەلیكترۆنی لە فڕۆكەخانەكانی ئیمارات و فڕۆكەخانەكانی دیكە كە بە هەمان سیستەم كاردەكەن.