پاریس - INA
هەردە رەئوف سەرۆكی شاندی ئۆڵۆمپی عێراق لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گوتی : ئێمە ماوەی سێ رۆژە لە گوندی وەرزشی ئۆڵۆمپیادین،من وەك سەرۆك شاند و سەرمەد عەبدولئیلاه وەك جێگری سەرۆك شاندی ئۆڵۆمپی عێراق،ئێمە كارەكانمان چڕكردۆتەوە بۆ خۆئامادەكردنی یاریزانەكان ومەشق وراهێنان وبۆ كێبڕكێیەكانی ئۆڵۆمپی.
هەروەها هەردە رەئوف گوتی : شاندەكانی عێراق پێكهاتوون لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراق و یاریزانێكی بەرزكردنەوەی قورسایی و یاریزانێكی مەلەوانی و گۆڕەپان ومەیدان ویاریزانێكی جۆدۆ.
هەردە ووتیشی : ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق دەگاتە شاری لیۆنی فەرەِنسی،دوای ئەوەی كەمپێكی مەشق وراهێنانیان بۆ ماوەی (8) رۆژ كردەوە ویارییەكی دۆستانەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی میسر ئەنجامدابوو كە بەئەنجامی (2-1) یارییەكەیان دۆڕاندبوو.
هەروەها هەردە گوتی : هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراق یەكەم یارییان رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئۆكڕانیا دەبنەوە لە 24-7 ویاری دووەم لە 27-7 بەرانبەر ئەرژەنتین ویاری سێیەم لەشاری نیس رووبەڕووی مەغریب دەبنەوە لە رێكەوتی 30-7.
هەروەها گوتی : یاریزانی مەلەوانی وجۆدۆ 22-7- دەگەنە شاری لیۆن،هەروەها رێكەوتی 25-7 یاریزانی گۆڕەپان ومەیدان وبەرزكردنەوەی قورسایی دەگەنە شاری لیۆن،ئەمە كێبڕكێیەكانی یاریزانانی عێراقە لە ئۆڵۆمپیاد.
لەكۆتایی هەردەرەئوف گوتی : هەموو كارئاسانیەك بۆ یاریزانەكان وشاندی ئۆڵۆمپی عێراق كراوە،شوێنەكانیان ئامادەكراوە وئێمە هەموو شتێكمان بۆ ئامادەكردوون،لەگەڵ گەیشتنی یاریزانەكان،دەست دەكەن بە مەشق و راهێنان و خۆئامادەكردن بۆ كێبڕكێیەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024.