دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی: فڕۆكەخانەكانی عێراق بەهۆی ئەو كێشە تەكنیكییە لە سیستەمی كۆمپیوتەری جیهانیدا هەبووە، كاریگەرییان لەسەر نەبووە

ناوخۆ
  • 19-07-2024, 14:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی پشتڕاستی كردەوە كە فڕۆكەخانەانی عێراق كاریگەرییان لەسەرنەبووە بەهۆی كێشەی تەكنیكی كۆمپیوتەری جیهانیەوە.
    جیهاد دیوان وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند  : هاتوچۆی ئاسمانی لە عێراق ئاساییە، و بەهۆی ئەو كێشە تەكنیكییەی لە سیستەمی كۆمپیوتەری جیهانیدا روویداوە، كاریگەری لەسەر نەبووە.
    تێكچوونی كاركردنی سەكۆی ئاسایشی ئەلیكترۆنی CrowdStrike بووە هۆی كێشەی ئایتی جیهانی، كە هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی و بانكەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی پەكخست.