بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی مۆڵگەیەكی تیرۆریستانیان لە چیای حەمرین كردە ئامانج.
لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : لێدانی ئازاربەخش بۆ سەر حەشارگەی تیرۆریستان بەردەوامە لە هێنانەدی تۆڵەسەندنەوەی دادپەروەرانە بەرامبەریان، لە ڕێگەی بەدواداچوونی مەیدانی و چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان، لە ئەنجامی كاری وردی پیشەیی و تەكنیكی بەدواداچوونێك كە چەند ڕۆژێكی خایاند، و بەپێی ئەو بەرنامە داڕێژراوەی بۆ ڕاوەدوونانی ئەو مەفرەزە شكستخواردووانەی داعش كە ماونەتەوە، و بە هەماهەنگییەكی بەرز لە ئاستی نێوان دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و شانەی ئامانجداركردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، پاڵەوانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئاسمانی لە كاتژمێر (500) ی ئەم هەینیەدا، هێرشێكی ئاسمانی ورد و وێرانكەریان ئەنجامدا بۆ سەر مەفرەزەیەكی تیرۆریستی لە چیای حەمرین لەسەر سنووری جیاكردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و سەڵاحەدین.