بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و سەرۆك و ئەندامانی هاوپەیمانی سیادە جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزكردنی كارەكانی حكومەت كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە، خەمیس فەرحان خەنجەر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان سەر بە هاوپەیمانی سیادە كرد".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكرا كە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كرا و گرنگی بەهێزكردنی كارەكانی حكومەت لەكاتێكدا بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەتەكەی، و پاڵپشتیكردنی ڕێوشوێنە بەردەوامەكانی لە جێبەجێكردنی چاكسازی ئابووری، كە یارمەتیدەرە لە جێبەجێكردنی پلانەكانی گەشەپێدان، باشتركردنی ئابووری، خزمەتگوزاری و پڕۆژەكانی ژێرخانی، و بەرزكردنەوەی ئاسایشی وڵات و سەقامگیرییەكەی".
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر هەماهەنگی و هاوكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان، لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەران، و لەسەر ئاستی حكومەتە خۆجێییەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكان، بە ئامانجی پاڵپشتیكردنی حكومەت بە یاسا و یاسادانان ، كە كاری جێبەجێكردن بەرز بكەنەوە لە هەموو شتێكدا كە بەرژەوەندییەكانی وڵات بەدەستبهێنێت و خزمەت بە هاوڵاتیان دەكات لە هەموو بەشەكانی عێراق".