بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری كارەبا، زیاد عەلی فازڵ، كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی بۆ بەرپرسانی كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی كارەبای باشوور ئەنجامدا، هاوكات گفتوگۆی لەسەر قۆناغەكانی بەستنەوەی كارەبا بە كەنداو و كوێت كرد.
وەزارەتی كارەبا لە راگەیندراوێكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە كە: "زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا لە میانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای بەسرە - بارەگای كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی كارەبای باشووری بەسەركردەوە".
لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكرد، "سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی بەرپرسانی كۆمپانیاكەی كرد، هەروەها كورتەیەكی لەسەر واقیعی كەرەستی ناو پارێزگای بەسەڕە و پارێزگاكانی باشوور و پڕۆژە تەواوكراوەكان و ئەوانەی لە قۆناغی تەواوبووندان، وەك بەشێك لە پلانی چارەسەركردنی كەمی كارەبا بەتایبەتی لە هاوێندا كرایەوە".
بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی وزەی باشوور ڕوونكردنەوەیەكی گشتگیری پێشكەش بە وەزیر كرد سەبارەت بە پڕۆژەكانی هێڵی گواستنەوەی وزە لە پارێزگاكانی باشوور و ڕێژەی تەواوبوونیان هەروەها وەزیر پێداچوونەوەی بە پڕۆژەی بەستنەوە و بەڕێوەبردنی وێستگەی فاو 400 كە بەم دواییە تەواو بوو، كە دەبێـتە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی پەیوەندییەكانی كەنداو دەكات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، وەزیری كارەبا لەگەڵ ئامادەبووان گفتوگۆی لەسەر قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە كردووە، بۆ تەواوكردنی هێڵی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی كوێت، كە تێیدا پێداچوونەوە بە گرنگترین ئاستەنگ و چارەسەرەكان كرا".
وەزیری كارەبا ئاڕاستەی كرد بۆ" تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە و گرتنەبەری ڕێگاچارەی گونجاو بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە هاتوونەتە ئاراوە، جەختی لە تەواوكردنی خێرای كارەكانی چاككردنەوەی وەرزی و فریاگوزاری و تەواوكردنی سەرجەم ئەو پڕۆژانەی كە لە قۆناغی دروستكردندان لە كاتی خۆیدا".