دەستەی حەشدی شەعبی لیژنەیەك پێكدەهێنن بۆ زانینی هۆكارەكانی تەقینەوەی گۆگایەكی پشتیوانی لۆجستیكی لیوای ٤٢

ئەمنی
  • 18-07-2024, 20:52
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ ، تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە ناوچەی یوسفیە لە باشووری بەغدا.
    دەستەی حەشدی شەعبی لەراگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە  "كاتژمێر 1900 لە 7/18/2024، تەقینەوەیەك لە كۆگاكانی پاڵپشتی لۆجستیكی لیوای 42ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەلاحەدین ڕوویدا، بە تایبەتی كەمپی پشت لە ناوچەی یوسفیە لە باشووری بەغدا"، هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوەیش كرد كە"دەستی تەكنیكێكی تایبەتی پێكهێنا لیژنەیەك بۆ زانینی هۆكارەكانی تەقینەوەكە، كە سەرجەم كارمەندانی فریاگوزاری و تیمە تەندروستییەكان و ئۆتۆمبێلەكان ئامادەبوون ئاگركوژێنەوە، و ڕووداوەكە زیانی گیانی مرۆڤی نەبووە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دواتر وردەكارییەكانتان بۆ دەخەینەڕوو".