بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی هەڵمەتی عێراقی ناسنامەكەم، بەشداریكردنی لە پێدانی زیاتر لە (٩١) هەزار كارتی نیشتیمانی بێ بەرامبەر بۆ سودمەندانی پاراستنی كۆمەڵایەتی ڕاگەیاند.
عەقید سەیف عەبدولكەریم، بەرپرسی لیژنەی سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی كەمپەینی ناسنامەی عێراقی سەر بە تیمی پەیوەندییەكانی حكومەت، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە: “كەمپینەكە دەركردنی (91 هەزار و 235) كارتی نیشتمانی یەكگرتوو بەبێ بەرامبەر بۆ ئەوانەی لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا جێگیركراون دەركراوە".
عەبدولكەریم جەختی لەوەشكردەوە، “هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت تا كارت دەدرێتە سەرجەم ئەو سودمەندانەی كارتیان دەرنەكردووە”، ئاماژەی بەوەشكرد “هەڵمەتەكە لەژێر ڕێنمایی سەرۆك وەزیران و لەژێر چاودێری تیمی پەیوەندییەكانی حكومەتدایە، و خەریكە دەكرێت بە هاوكاری وەزارەتەكانی ناوخۆ و كار جێبەجێ دەكرێت".