دووبرا لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا لە یاری جۆدۆ وەک نوێنەری عێراق پلەی سێییەمیان بەدەست هێنا

وەرزش
  • 18-07-2024, 19:22
  • +A -A

    هەولێر -INA
    رۆژی 15 بۆ 20 /7 ،پاڵەوانیەتی جۆدۆ بۆ ناگینۆ کاتا لەسەر ئاسیی وڵاتانی رۆژئاوایی ئاسیا،لەشاری عەممانی وڵاتی ئوردن بەڕێوەچوو.
    بەپێی بەدواداچوونی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، هەردوو یاریزانی کوردی بەناوبانگی دانیشتوی شاری هەوڵێر (عەبدولسەبور سابر ، عەبدولشەکور سابر) کە بران وەک نوێنەری عێراق بەشداریان لە پاڵەوانیەتەکە کرد . 
    لەوبارەیەوە (ئادەم سابر) یەکێک لەو ڕاهێنەرانەی کە ماوەیەکی زۆرە مەشقی پێکردوون،هاوکات برای هەردوو پاڵەوانەکەیە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند :-  لە پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا 11 وڵات بەشدار بوون ، کە لەنێو وڵاتانی عەرەبی هەریەک لە وڵاتانی ( عێراق و لوبنان و یەمەن و کوێت و فەلەستین و قەتەر و سوریاو بەحرەین و سعوودیاو ئیمارات و ئوردن ) لەخۆگرتبوو ، عێراق توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت و هەریەک لە سعودیا پلەی یەکەم و ئیماراتی عەرەبی پلەی دووەمی پاڵەوانەیەتیەکەیان برد .