جەبار هاشم: هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئاستێكی باشی پێشكەش كرد بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆڵمپی میسری

وەرزش
  • 18-07-2024, 19:02
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئیحسان مەرسومی

    بەڕێوەبەری كارگێڕی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی، جەبار هاشم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووپاتیكردەوە، تیپەكە ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد بەرامبەر   هەڵبژاردەی ئۆڵمپی میسری لە یارییەكەدا كە لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی هەردوو هەڵبژاردەكە بۆ كێبركێ یارییەكانی تۆپی پێ لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بەڕێوەچوو، و  هیوادارین لە قۆناغی داهاتوودا سەقامگیری زیاتر بێت.

    هاشم لە لێدوانێكی میدیاییدا بۆ پەیامنێری تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لە پاریس و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی ئۆڵمپی لە ڕووی جەستەییەوە ئاستێكی باشی پێشكەش كرد سەرەڕای ئەوەی یارییەكەی بە هەڵبژاردەی ئۆڵمپی میسری بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك دۆڕاند‌، ئاماژەی بەوەشكرد كە “ڕاهێنەرایەتییەكە ستافەكان بە چەندین حاڵەتی ئەرێنی هاتنە دەرەوە”.

    ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵبژاردەی میسر تیپێكی زۆر بەهێزە، لەم یارییەشدا ڕاهێنەر وێنەیەكی ڕوونی لە ئاستی تیپەكەدا هەبوو، بە تاك و بەكۆمەڵ.

    وتیشی ئەم یارییە یەكەم و كۆتا یارییە لەناو كەمپی مەشقەكاندا، بەهیوای ئەوە بووین یاریی دووەم ئەنجامبدەین ئەگەر ژمارەیەك یاریزان پەیوەندییان بە یانەكانیانەوە نەبووایە، بەو هیوایەی شێرەكانی ڕافیدەین لەگەڵیاندا بچنە نێو ڕكابەرییەكانەوە سەقامگیری زیاتر، بەتایبەتی دوای هاتنی حوسێن عەلی پیشەگەر".

    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: جیاوازی لە لایەنی جەستەیی و لێهاتوویی لە نێوان یاریزانەكانمان و یاریزانانی هەڵبژاردەی میسردا هەیە، بۆیە لە یارییەكەدا بینیمان كە تۆپبارانكردن لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی برایەتی تا ٦٠% بووە.