بەغدا - INA
ڕۆژی پێنجشەممەی سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق بە پشتبەستن بە ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
، بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی پەرنابەرانی عێراقی لە ئەوروپا كرد بۆ پاڵپشتیكردنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی لە میانی یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریس، جەختیشی لەوە كردەوە كە ڕێنماییەكە سپۆنسەری حكومەتی لەخۆگرتووە كڕینی پسوولەی ئامادەبوون بۆ یارییەكان بۆ پەرنابەرانی عێراقی.
سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق، دكتۆر عەقیل موفتین، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەسەر ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق بانگهێشتی پەرنابەرانی عێراقی لە ئەوروپا دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی هەڵبژاردەی نیشتمامی ئۆڵۆمپی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس لە كاتی دەستپێكردنی یارییەكانی لە پێشبڕكێكانی ئۆڵۆمپیاد لە شاری لیۆن لە فەرەنسی كە وا بڕیارە لە ٢٤ی تەمموزدا ئەنجام بدرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەتی عێراق بەگوێرەی ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران ، بەڵێن دەدات بلیتی یارییەكانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ڕای گشتی بكڕێت، لیژنەی ئۆڵۆمپیش هەماهەنگی دەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێنماییانە".