بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران راگەیندراوێكی سەبارەت بەو پەیجە ساختانەی بڵاوكردەوە كە بانگەشەی ئەوە دەكەن پەیوەندییان بە حكومەتەوە هەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " لەم دواییانەدا تێبینی دەركەوتنی لاپەڕە و هەژماری جۆراوجۆری میدیایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەین، بانگەشەی ئەوە دەكەن كە پەیوەندییان بە حكومەتەوە هەیە و بەمەبست ستایشی زۆری حكومەت و كەسایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن و شێوازی ناتەندروست بەكاردەهێنن بە مەبەستی لاوازكردنی متمانە لەگەڵ هاووڵاتیاندا".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە " جەخت لەوە دەكەنەوە ، كە" هیچ پەیوەندییەك لەنێوان نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئەم كارە گوماناوییەوە نییە، كە ئامانجەكانیان ئاشكرایە و مەبەستیان چەواشەكردنی خەڵكە، ئەو لایەنانەی كە لە پشت ئەم كارانەوەن زەرەمەند بوون، بەهۆی هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەو دەستكەوتانەی كە لە بواری خزمەتگوزاری و چاكسازی و گەشەپێدانی ئابووریدا بەدەستهاتوونن".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" حكومەت هێشتا كاردەكات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی و بەردەوامە لەتەواوكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان و چاكسازیی و شێوازی ستایشكردن لە هیچ قۆناغێكدا بەشێك نییە لە سیاسەتەكەی و ئەم شێوازە زیان بەناوبانگی خۆی و تیمەكەی دەگەیەنێت، بەتایبەتی ئەوەی كە پێشكەش دەكرێت ئەركی خۆیەتی و دەكەوێتە ناوەڕۆكی بەرپرسیارێتیەكانیەوە".
لە كۆتایی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە زیاتر لە بۆنەیەكدا جەختی لەوە كردووەتەوە، كە ئەركی یەكەمی هەموو باڵەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی حكومەت خزمەتكردنی هاووڵاتییە و بەدیهێنانی پێداویستییەكانییەتی"،جەختیشی كردەوە كەوەی كە" داوا لە هاوڵاتیان دەكەین مەبەستە نابەرپرسیارانەكانی پشت ئەم پەیجانە و ئەو بابەتانەی كە بڵاوی دەكەنەوە جیابكەنەوە، هاوكات لایەنی پەیوەندیدار بەهەمان ئەو هێز و وریاییەوە بەدوای ئەو سەكۆیانە دەگەڕێت، كە یاسا پێشێل دەكەن و زیان بە ئاشتی كۆمەڵایەتی دەگەیەنن".