وەزیری پەیوەندییەكان لەگەڵ گروپی ئوریدۆی قەتەری سەبارەت بە دابەزاندنی كێبڵی دەریایی نوێ لە فاو گفتووگۆ دەكات

ناوخۆ
  • 18-07-2024, 15:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەیوەندییەكان لەگەڵ گروپی ئوریدۆی قەتەری تایبەتمەند لە كەرتی پەیوەندییەكان، گفتووگۆی كرد لەبارەی دابەزاندنی كێبڵی ژێردەریایی نوێ لە فاو.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری پەیوەندییەكان هەیام یاسیری، پێشوازی لە جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری گروپی ئوریدۆی قەتەری محەممەد بن عەبدوڵا ئال سانی كرد، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كۆمپانیای ئوریدۆی قەتەری پسپۆڕە لە كەرتی پەیوەندییەكان و خاوەنی ڕێژەیەكی زۆری كێبڵی ژێردەریاییە كە بە كەنداوی عەرەبیدا تێدەپەڕێت.
    لە میانی دیدارەكەدا یاسیری جەختیكردەوە: لە گرنگی هاوكاری هاوبەش و گەورە لەگەڵ لایەنی قەتەری لە ڕێگەی گروپی ئوریدۆ بۆ دابەزاندنی ژمارەیەك كیبڵی ژێردەریایی لە وێستگەی فاو بۆ تێپەڕاندنی ئینتەرنێت لە ڕێگەی عێراقەوە بۆ ئەوروپا.
    وەزیر تەئكیدیشیكردەوە: لە  گرنگی بەردەوامبوون لە چالاككردنی ڕێوشوێنەكانی گرێبەستی دابەزاندنی كێبڵی ژێردەریایی بۆ تێپەڕاندنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و بەهێزكردنی هەڵكەوتەی گرنگی جوگرافیای عێراق كە هاوتەریبە لەگەڵ كەناڵی سوێس لە ناوچەكەدا.