لە دهۆك 8 كەس دەستگیردەكرێن كە هەوڵیانداوە بە شێوەیەكی نایاسایی سنوور ببەزێنن

ئەمنی
  • 18-07-2024, 14:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمرۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی هێزەكانی سنوور، دەستگیركردنی 8 كەسی ڕاگەیاند كە هەوڵی بەزاندنی سنووریان داو بە شێوەیەكی نایاسایی لە دهۆك.
    فەرماندەیی هێزەكانی سنوور لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی ئەركەكانی فەرماندەیی هێزەكانی سنوور لە ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەكانی دزەكردن و قاچاخچێتی، فەوجی 3ی لیوای 1ی سنوور لە چوارچێوەی فەرماندەیی سنووری ناوچەی 1 توانیان (8) كەس دەستگیربكەن، لەنێویاندا (6) كەسی بیانی هەیە، كە هەوڵی پەڕینەوەیان لە سنور داوە  بە شێوەیەكی نایاسایی لە سنوورە ئیدارییەكانی پارێزگای دهۆك.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ڕاپۆرتی فەرمی دەستگیركردن ئامادەكراوە و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.