بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی باڵای لاوان، بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەڕێوەچوو، و چەند بڕیارێكی دەركرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی باڵای لاوانی كرد، كە تیایدا ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی ئەو بڕیار و ڕێنمایانەی كە ئەنجومەن لە كۆبوونەوەكانی پێشوویدا پەسەندی كردبوو و ڕێژەی تەواوكردنیان لەلایەن وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە تاوتوێ كران، هەروەها شایەتحاڵی پەسەندكردنی ئەو بابەتانە بوو كە لە كۆنووسی لیژنەی كێبڕكێی نیشتمانی بۆ بەرنامەكانی لاواندا هاتووە، هەروەها ڕێنمایی وەزارەتی دارایی كرد بە هاوكاریكردنی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان، بۆ تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارەكانی پێدانی بڕە پارە داراییەكان.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر كۆمەڵێك پڕۆژە و بەرنامە كرد كە ئامانجیان پەرەپێدانی تواناكانی گەنجان و هاندانیان بۆ داهێنان پەسەندكرا بۆ دەستپێكردنی پێشبڕكێی نیشتمانیی توێژینەوەی لاوان، كە ئامانجی هاندانیانە لە توێژینەوەی زانستی و داهێنان، لە چوارچێوەی بوارە تایبەتەكان كە دەتوانرێت دواتر بەكاربهێنرێن، و گەنجان دەكاتە ئامانج لە تەمەنی (18 ساڵەوە)، هەروەها دەرفەتیان پێدەدات بۆ كێبڕكێكردن لەسەر خەڵاتی بەنرخ.
راشیگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان، رەزامەندی درا لەسەر دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ هۆشیاری لە زیانەكانی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان، كە هەڵمەتێكی گەورەیە لەلایەن (10) هەزار گەنجەوە لە باڵیۆزی گەنجان و تیمە نیشتمانییەكانی ئەنجومەنی باڵای لاوان و ڕێكخراوەكان و تیمە خۆبەخشەكان جێبەجێ دەكرێت و یەك ملیۆن گەنج دەكرێنە ئامانج.
ئاشكراشیكرد: بە ئامانجی هاندانی داهێنان لە نێو گەنجان لە بواری ئەندازیاریدا، ڕەزامەندی لەسەر دەستپێكردنی پێشبڕكێی نیشتمانی دیزاینی ئەندازیاری لاوان درا، كە دەرفەت دەدات بە بەشداربووان بۆ نمایشكردنی لێهاتوویی خۆیان لە دیزاینكردنی پڕۆژەی ئەندازیاری داهێنەرانە و بەسوود لە بواری ئەندازیاری تەلارسازی.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، ئەنجومەن ڕەزامەندی لەسەر وەزارەتی لاوان و وەرزش دەربڕی بۆ دەستپێكردنی مەدالیای داهێنان بۆ گەنجانی داهێنەر، هەروەها پەسەندكردنی بەرنامەی جێبەجێكردن بۆ پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزش، هەروەها ئەنجومەنەكە ڕەزامەندی لەسەر دەستپێكردنی دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ هۆشیاری ئاسایشی كۆمەڵایەتی و دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ هۆشیاری پارەدانی ئەلیكترۆنی پەسەند كرد.
رونیشیكردەوە: هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشنیازەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار كرا كە پاڵپشتی چینی گەنجان دەكات، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر دانانی مەرجی دانانی (2) دەرچووی گەشتوگوزار و شوێنەوار كە هەڵگری بڕوانامەی ڕێبەری گەشتیاری لە دەستەی گەشتوگوزار لە كاتی پێدانی یان نوێكردنەوەی پشووەكان بۆ كۆمپانیاكانی گەشتیاری.
ئاشكراشیكرد: بە ئامانجی پاڵپشتیكردنی بەرهەمی هونەرمەندانی گەنج و بەرزكردنەوەی سەرچاوە ئابوورییەكانیان و هاندانی وزەی داهێنەرانەیان، ڕەزامەندی لەسەر نزیكبوونەوەی دامەزراوە گەشتیارییەكان لە كەرتی تێكەڵاو یان كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكانی گەشتیاری، بە مەبەستی بەدەستهێنانی تابلۆی هونەری لە فەرمانگەی هونەرە گشتیەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری.